ئومێد خۆشناو: لە هەولێر ١٣٨ پاڵاوگەی نایاسایی هەن

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بە مەبەستی کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوای شارەکە ١٣٨ پاڵاوگەی نایاسایی دادەخرێن". 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژامەوانیدا ڕایگەیاند" پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکان دابین نەکات". 

ئەوەشی خستەڕوو، هەر گرێبەستێک هەبێت لە ئەمڕۆوە لە پارێزگای هەولێر کاری پێناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر فەرمانی پارێزگا ١٣٨ پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەخرێن، ئەو پاڵاوگەشی یاساییین دەبێت ڕێوشێونە ژینگەییەکان جێبەجێبکەن.

پارێزگاری هەولێر باسی لەوەشکرد، پێویستە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان گازی کوالیتی خراپ بەکارنەهێنن، بەپێچەوانەوە سزاکان لەسەریان قورس دەبن، بۆ ئەو مەبەستەش تەنها مۆڵەتی یەک هەفتەیان هەیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان. 

ئومێد خۆشناو سەبارەت بە شۆفێران جەختیکردەوە، هەر ئۆتۆمبێلێک دووکەڵ بکات و ژینگە پیس بکات دەستیبەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەشی دەبێت بەڵێننامە پڕبکاتەوە. 



PM:02:11:04/08/2024