پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ دانیشتوانی گەرەكێكی شاری سلێمانی، دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە سەرەتاییەکان گردبونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی) لە سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتوانی گەڕەکی موکریان لە سلێمانی، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە وەک (ئاو و ڕێگەوبان) چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
بەوتەی هاوڵاتییانی نارازی گەڕەکی موکریان، ماوەی چەندین ساڵە لە پرۆژەكانی خزمەتگوزاری بێبەشن و تا ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی داواکانیانەوە نەداونەتەوە و کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە.
هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو کە تائێستا جادە و ڕێگەبانەکانیان بۆ قیرتاو نەكراوە و پرۆژەی ئاویان نیە و بینای خوێندنگەشیان نییە لەگەڵ چەندین خزمەتگوزاری دیكە.
ماوەی چەند مانگێکە دانیشتوانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، بەهۆی نەبوونی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاری رێگاوبان ناڕەزایەتی دەردەبڕن و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەن، بەڵام تائێستا کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە.