لە سنوورى پیرەمەگرون و قەزای بازیان، بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە ١٠٠ دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگرێكى فراوان لە گوندى کانى سوورى سەر بە شارەدێى پیرمەگرون کەوتەوە و بەهۆیەوە ٥٠ دۆنم لە پوش و پاوان سووتان".
ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ بەهۆى تەزووى کارەباوە ئاگرێکى فراوان لە شاخی دەربەندی قەزای بازیان کەوتەوە و بەهۆیەوە ٥٠ دۆنم لە پوش و پاوان و دارى سروشتى سووتان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.