"هه‌شت سه‌ربازی توركیا كوژران و چوار گه‌ریلاش گیانیان له‌ده‌ستدا"

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایدەگەیەنێت" مانگی ڕابردوو هه‌شت سه‌ربازی توركیا كوژراون و چوار گه‌ریلاش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌". 

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی مانگی رابردوودا لە ناوچەی زاپ و خواکوڕک لە خاکی هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی روبەڕوبونەوەیەکدا هەشت سەربازی توركیا کوژران و دوو سەربازی دیکەش برینداربون". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، سوپای تورکیا لەگەڵ بۆردومان و ئۆپراسیۆنەکانی، هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاشی دووجار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، ٥٦ جار بە چەکی کیمیایی و ٦٤ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومانکرد. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتوهوە" مانگی رابردوو چوار گه‌ریلامان گیانیان لەدەستداوە کە ڕۆژی ١٤ی تەموز بە قارەمانێتی شەڕیان کرد". 

هه‌په‌گه‌ ده‌شڵێت" مانگی رابردوو گورزی قورسمان لە سوپای تورکیا وەشاندوه‌ و درۆنێکی هێرشبەر و دوو سکۆرسکی خرانە خوارەوە و ئەفسەرێکیش بە پلەی یاربای بە سزا گەیەندرا". 

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، لە ئاکامی چالاکیەکانی هێزەکانماندا لە ١٢ی تەموز لە ئاسمانی ئاسۆس درۆنێکی هێرشبەری جۆری ئاکسونگور کرایە ئامانج و لە نزیک گوندی پیرزەلانی ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ کەوتە خوارەوە، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٢ هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکی سەر بە سوپای تورکیا خرانە خوارەوە، لەو هەلیکۆپتەرەی کە ١٠ سه‌ربازی لەناودابوو، بە سەختی برینداربوون. 
 
لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ەوە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی (چنگ- قوفڵ)ی لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ بۆسەر پێگەکانی پەکەکە دەستپێکردووە. 



PM:03:31:04/08/2024