مانگی تەمووز ٤٩ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون

لە ماوەی مانگی تەمووزدا بە گشتی ٩٢ کەس لە ئێران دەستبەسەرکراون کە ٤٩ کەسیان هاولاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە دەکاتە ٥٤٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوو.

بە گوێرەی ناوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی مانگی تەمووز بەگشتی ٩٢ هاولاتی لە ئێران دەستبەسەرکراون کە لەو نێوانەدا ٤٩ کەسیان هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

ڕاپۆرتی هەنگاو ئاماژە بەوەشدەکات لە ماوەی مانگی ڕابردو ٢٢ ژن لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون.

راپۆرتەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو کە زۆرترین ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە بە ٣٢ حاڵەت و دواتر پارێزگای سنە دێت بە  ٢١ حاڵەت، پارێزگای گیلان ١٢ حاڵەت و پارێزگای سیستان و بلوچستان ١١ حاڵەت.




PM:07:09:04/08/2024