سەرکردەیەکی سیاسی لە عێراق ئاماری بەنکراوانی لە زیندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ٦٧هەزار بەندکراو لەزیندانەکانی عێراقدان، کە 20 هەزاریان بەتۆمەتی تیرۆر زیندانیکراون".
حەیدەر مولا، سەرکردە لە هاوپەیمانیی عەزم لە پۆستێکیدا لە (تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس) ئاماری بەنکراوانی عێراقی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند" ٦٧ هەزار سزادراو لە گرتوخانەکانی عێراقدان، کە ٢٠ هەزاریان بە تۆمەتی تیرۆر و ٤٧ هەزارەکەی تریش بە تاوانەکانی وەک کوشتن، دزی، ساختەکردن، بازرگانی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان زیندانی کراون".
ئاماژەی بەوەشکرد" مەرج نییە بەشێک لەو کەسانەی بەتۆمەتی تیرۆر زیندانیکراون تاوانبار بن، بەڵکو تەنیا لەسەر بنەمای گومانکردن زیندانی کراون".