بنیامین ناتانیاهۆ: وڵامی هەر هێرشێک بە دوو هێرش دەدەینەوە

ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لە چاوەڕوانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانە دایە و لەو نێوانەدا چەند کۆنسولخانەیەکی ولاتانی بیانی داوایان لە هاووڵاتییەکانیان کردوە ناوچەکە جێ بهێڵن و هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت"وڵامی هەر هێرشێک بە دوو هێرش دەدەینەوە".

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات سەبارەت بەوەی لەگەڵ هەر هێرشێکی ئێران ئەوان دوو جار هێرشی پێچەوانەیان دەبێت و دەڵێت "دەستمان درێژە بە غەززە و یەمەن و بەیرووت دەگات".


 ناتانیاهۆ وتیشی" هێڵە سوورەکانی ئیسرائیل ناسراون، ئێمەش وەڵامی هەموو هەوڵێک دەدەینەوە بۆ پێشێلکردنیان".

ئەم لێدوانەی نەتانیاهۆ لەکاتێکدایە گرژی و پێشبینی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە ئارادایە.

 لای خۆشییەوە نەتانیاهۆ جەختی لە گرنگی کۆنترۆڵکردنی بەرەی شەڕی فیلادلفیا لە غەززە کردەوە، بەڵێنی دا بەدواداچوون بۆ سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە ناوچەکە بکات.




PM:09:49:04/08/2024