ئه‌و چه‌ند وێنه که‌مه‌ی به‌ناوی ناری عفرینه‌وه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ماڵپه‌ڕه‌کان بڵاوده‌بنه‌وه، هیچیان وێنه‌ی نارین عه‌فرین سه‌رکرده‌ی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه نییه له کوبانێ.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌نێو کوبانێوه به سپی مدیدیای راگه‌یاند " ئه‌و وێنانه هیچیان ئه‌و نین و نارین عه‌فرین حه‌زی له ده‌که‌وتنی نێو میدیاکان نییه‌و تا ئێستا هیچ وێنه‌یه‌کی بڵاونه‌بۆته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که راسته نارین عه‌فرین که پێشتریش گه‌ریلا بووه له قه‌ندیل سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕه‌که ده‌کات له گه‌ڵ مه‌حمود به‌رخدان، به‌ڵام هه‌ر نارین تاکه ئافره‌ت نییه که له‌نێو هێزی شه‌رڤاناندا به‌رپرس بێت و چه‌ندنین ئافره‌تی تێدایه.