لە کەرکوک مامۆستایەکی ئاینی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

لە سنووری پارێزگای کەرکوک مامۆستایەکی ئاینی کە پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتێکە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا و سێ ئەندامی خێزانەکەشی بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، درنگانی شەوی رابردوو ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بارهەڵگر و جۆری کیا) لەسەر ڕێگەی پشتێنەی کەرکوک ڕوویدا. 

لە ئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و هاوسەر و دوو منداڵەکەشی برینداربوون، دوای ڕووداوەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کران.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (محەمەد نەجم)ە، لە مزگەوتی گوندی دارای ناوچەی هەفتە غارە پێشنوێژ و وتارخوێن بووە. 



AM:11:54:05/08/2024