دوو کەس بە تۆمەتی ئاگرەکەى سنووری پێنجوێن دەستگیرکران

لە سنوورى گوندى راوگانى قەزای پێنجوێن دوو کەس بە تۆمەتی سوتانی ٢٥٠ دۆنم دارستان و پوش و پاوان دەستگیرکران. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" دوو کەس بە تۆمەتی هەڵگیرسانی ئەو ئاگرەی لە سنورری گوندی ڕاوگانی پێنجوێنی کەوتەوە دەستگیرکران". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە نزیکەی ٢٥٠ دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی لە سنووری گوندەکە سووتان.

لە لایەکی دیکەشەوە پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاندووە" لەسەر چەمی قەڵاچوالانی شارباژێڕ کەسێکیان دەستگیرکردووە کە باڵندەی کێویی ڕاوکردووە و و دەستیش گیراوە بەسەر دوو باڵندەى کێوى راوکرا و یەک چەکى تاپڕ". 



PM:12:08:05/08/2024