وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەمزوانە سەبەتەی شەشەمی خۆراک دابەشدەکرێت".
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" بریکارەكانی بنکەکانی ناو شار (٢٠١ و ٢٠٢)، لە ڕۆژی سێشەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خـۆراک و تەسلیمکردنی پارەی لیستی مانگی حەوتی ئەمساڵ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشە خۆراکی وەجبەی شەشەم پێکهاتووە لـە (زەیت ۱ لیتر، شەکر ۱ کیلۆ، نیسـک ۱ کیلۆ، بـرنج ۳ کیلۆ، دۆشاوی تەماتە ٤۰۰ گرام).
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزە کارد پارەکە بدات، چونكە چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.
ڕوونیشیکردەوە، بنکەکانی ناوشار و دەورووبەر لەگەڵ دابەشکردنی زەیتی سەبەتەی پێنجەم، دوو دۆشاوی تەماتەیان بۆ دەچێت یەکێکیان دۆشاوی تەماتەی سەبەتەی شەشە و ئەویتر سەبەتەی حەوتەمە.