لاهور جەنگی وەڵامی پارێزگاری سلێمانی دەداتەوە: شوێنەکەت سەلامەتە

سەرۆکی بەرەی گەل وەڵامێکی توندی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەداتەوە و دەڵێت" شوێنەکەت سەلامەتە، چونکە چواردەورت بە هێزی ئەمنی دەورە دراوە". 

لاهور جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی) کە دەپرسێت هەفتەی ڕابردوو بەرپرسانی یەکێتی و پارێزگاری سلێمانی وتیان شاری سلێمانی ئارامە، ئایا شار ئارامە؟، لاهور جەنگیش وەڵامی لێدوانەکانی پارێزگاری سلێمانی دایەوە و ڕایگەیاند" شوێنی پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر لە چوارچێوەی ئەنجومەنی پارێزگا شوێنێکی سەلامەت و ئارامە، چونکە بە هێزە ئەمنییەکان دەورە دراوە". 

وتیشی" پارێزگاری سلێمانی خۆی باش دەزانێت شار ئارام نییە، بەڵام لای ئەو ڕەنگە لە باڵەخانەکەی پارێزگا شار ئارام بێت".  

ئاماژەی بەوەشکرد، قسەکانی بە هیچ شێوەیەک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و پەرەپێدانی هیچ شتێک نییە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە لێدوانەکانی پێشوودا ڕایگەیاندوو کە فڕۆکەخانەی پارێزگاکە تەنها بۆ کاری مەدەنی بەکاردەهێنرێت و تێکەڵ بە هیچ کارێکی سیاسی و سەربازی نەکراوە، بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی سلێمانی سەلامەتترین و ئارامترین شوێنی جوگرافییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.

ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لەم لینکەوە ببینە



PM:07:33:05/08/2024