قائیمقامی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی سوتاندنی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە ڕاگەیاند.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لە چیای گۆیژە و ئەزمەڕ، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستی بە لێکۆڵینەوەی و بەدواداچوونەکانی کرد دەربارەی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا کەسێک لەسەر یەکێک لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکانی چیای گۆیژە و ئەزمەڕ دەستگیرکراوە و کەیسەکەی ڕووبەڕووی دادوەر کراوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تائێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان، بە مەبەستی زانینی هۆکاری ئاگرەکانی دیکە.
ئاوات محەمەد ڕاشیگەیاند" بوونی کەوتنەوەی ئەو هەموو ئاگرە لە ماوەیەکی کەمدا، گومانی لا دروستکردوین و ئێمەش دۆسیەکەمان رەوانەی دادگا کردووە".
قائیمقامی سلێمانی باسی لەوەشکرد، بەپێی بە دواچوونەکان ئەو رووبەرەی لە چیاکانی گۆیژە و ئەزمەڕ، بەهۆی ئاگرەکانەوە سووتاون زیاتر لە ٤٠٠ دۆنمە، هەروەها زیاتر لە ١٩ هەزار درەختیش سووتاون.