ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دکتۆرێکی ڕاگەیاند کە " هەڕەشە و فێڵی لە ئافرەتان کردووە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هه‌ولێر، لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" تیمه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، دووباره (دكتۆر سوهه‌یب)یان به تۆمه‌تی فریودان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئافره‌تان و خراپ به‌كارهێنانی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌ستگیرکردەوە".
پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە" ئه‌و تۆمه‌تباره له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیركرابوو، دواتر به (كه‌فالەت) ئازاد كرابوو، دووباره ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئافره‌تان كردبووە، هه‌روه‌ها خۆی وه‌كو پزیشكی جوانكاری ناساندبوو كه له‌و ڕێگایه‌وه ئافره‌تانی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند و وێنه و ڤیدیۆی ده‌گرتن و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كردن".
ئەوەشی خستەڕوو، به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، دووباره له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانەوە ده‌ستگیركرایه‌وه و ڕاده‌ستی دادگا كرا.