چه‌کدارانی داعش له کوبانێ سه‌ری ئه‌و کوژراوانه‌یان ده‌بڕن که ناتوانن لاشه‌کانیان ببه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشکرا نه‌بن و نه‌ناسرێنه‌وه.
شا‌یه‌تحاڵێک که له‌ناو گه‌رمه‌ی رووداوه‌کاندا ده‌ژی له کوبانێ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له وکاته‌وه‌ی شه‌ڕ که‌وتۆته ناو شاری کوبانێوه، رۆژانه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له چه‌کدارانی داعش ده‌کوژرێن، ئه‌و وتی" ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌گه‌ر چه‌کدارانی داعش له‌به‌ر گه‌رمی و سه‌ختی شه‌ڕه‌که نه‌یانتوانی لاشه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌رنه‌وه، ئه‌وا سه‌ری ئه‌وانه‌یان ده‌بڕین که ناسراون و سه‌ره‌که‌کاین له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌نه‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که خۆی زیاتر له چه‌ند لاشه‌یه‌کی داعشی بینیوه که سه‌ریان بڕیون و سه‌ره‌کانیان له‌مه‌یدانی جه‌نگ نه‌ماوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که داعش زیاتر سه‌ری به‌رپرسه کوژراوه‌کانیان ده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه نهێنییه‌کانیان ئاشکرا نه‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ژماره‌ی کوژراوه‌کانی داعش زۆر له‌وه زیاتره که له‌میدیاکاندا باسیان لێوه ده‌کرێت.