بههۆی نزیكیان له پارتی كرێكارانی كوردستان، ئەنجوومەنی دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سێ حزب لە هەرێم.
دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە ئەنجوومەنی دادوەری عێراق، لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە" بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی سێ لایەنی سیاسی، بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان".
ئەنجوومەنی داوەری عێراق لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنەکان بریتین لە (پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزیدی، پارتی بەرەی خەباتی دیموکراتیک، پارتی تهڤگهری ئازادی كۆمهڵگهی كوردستان".
بەپێی بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەو سێ پارتە سیاسیە بارەگاكانیان دادەخرێن و دەستبەسەر كەلوپەل و دارایشیاندا دەگیرێت، بەپێی بڕگەکانی ماددەی ٤٦/سێیەم لە یاسای حزبە سیاسییەکان.