ئه‌و هێزه‌ی سوپای ئازاد که چوونه‌ته کوبانێ ئه‌و هێزه نین که تورکیا ده‌یویست بچن.
ئاری هه‌رکی لێکۆڵه‌رو چالاکوانی سیاسی به سپی میدیای راگه‌یاند " ئه‌و هێزه‌ی سووپای ئازاد ئه‌م به‌یانییه چوونه‌ته کوبانێ ئه‌و هێزه نییه که ئۆردگان ده‌یویست بینێرێت".
ئاری هه‌رکی باسی له‌وه کرد ئه‌و هێزه‌ی ئۆردوگان ده‌یویست بینیرێت 1300 چه‌کداری سووپای ئازادبوون که گرێدراوی خۆیان بوون، به‌ڵام ئه‌م هێزه ئه‌وانه نین.
هه‌رکی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که پاش ئارامی چه‌ند کاتژمێرێک له کاژمێر 2 ی شه‌وی رابردوه‌وه شه‌ڕی به قورسی ده‌ستیپێکردۆته‌وه له رۆژ‌هه‌ڵاتی شاره‌که‌وه که نزیکی ده‌روازه‌که‌یه.