ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایدەگەیەنێت" تا تەوتینى مووچەى فەرمانبەرانی هەرێم نەکرێت، کێشەى مووچە چارەسەر نابێت".
سۆران عومه‌ر ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویکردەوە" تاوه‌کو ئێستا وردبینی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بەردەوامە بۆ لیستەکانی مووچە".
ئەوەشی خستەڕوو، هەرکات وردبینیەکە تەواو بوو تەمویلی مووچە دەستپێدەکات.
سۆران عومەر ئاماژە بەوەش دەکات، چارەسەری یەکجاری مووچە و لیستەکان و ئەم دواکەوتنانە تەوتينە، تاکو هەرێم تەوتين نەکات کێشەی مووچە چارەسەر نابێت.
تا ئێستا بە فەرمی هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هه‌رێم دیارینه‌كراوه.