نەوزاد شێخ کامیل: گۆڕانکاریی لە بەشەخۆراکی مانگانەدا دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی دەڵێت" دەست بە دابەشکردنی شەشەم سەبەتەی بەشەخۆراک دەکرێت و داواشی لە هاوڵاتییان کرد زوو بچن وەریبگرن''.

ئەمڕۆ نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند'' لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکەن بە دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراکی مانگانە''.

ڕوونیشیکردەوە'' کە ئەم مانگە برنج لە دوو کیلۆ و نیوەوە دەکرێتەوە بە سێ کیلۆ، پێشتر نیسک و لەتکەنۆک نیو کیلۆ دەدرایە هەر هاووڵاتییەک، بەڵام بۆ ئەم مانگە نیسک دەکرێت کیلۆیەک و لەتکەنۆک دابەش ناکرێت''.

ئەوەشیخستەڕوو کە زەیت هەروەک خۆی دەبێت کە لیترێکە و بۆ هەر کەسێکیش ٤٠٠ گرام دۆشاو و نۆ کیلۆ ئارد دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل داواشی لە هاوڵاتییان کرد کە لە کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکەکاندا زوو بچن وەریبگرن، بۆ ئەوەی لە کۆگای بریکارەکاندا خراپ نەبێت.



PM:03:40:06/08/2024