کۆماری ئیسلامی لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی ٣٠٠ کەسی لەسێدارە داوە

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا مانگی ٧ لانیکم ٣٠٠ کەس لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیئ لەسێدارەداروان کە لا ناویاندا بە لانیکەم ١٠ ژن و یەک منداڵ هەبووە و زۆرترین لەسێدارەدانەکان لە پارێزگای ئەلبۆرز تۆمار کراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا مانگی  حەوت-ی ساڵی ٢٠٢٤ لانیکەم ٣٠٠ کەس لە زیندانەکانی ئێراندا لە سێدارەدراون، کە بەشێک لەوانەی لە سێدارەدراون بریتی بوون لە ١٥ ژن، ٤٢ هاوڵاتی بەلوچ، ٢٠ هاوڵاتی کورد و ٢٠ هاوڵاتی ئەفغانی.

هەربەپێی ڕاپۆرتەکە تەنها لە مانگی تەموزدا لانیکەم ٤٠ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون، ٣٩ کەسییان لە کۆتا مانگەکەدا لەسێدارە دراون.
ڕێکخراوەکە هۆشداری دەدات سەبارەت بە چڕبوونەوەی لە سێدارەدانەکان لە ئێران و داوای سەرنجێکی تایبەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خەڵک دەکات بۆ لە سێدارەدانەکان لە زیندانەکانی ئێراندا.

لای خۆشیەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لەو ناوەندە، رایگەیاندووی"  لە سەرجەم ئەو بەندکراوەی کە لەسێدارە دراون، تەنیا ٢١ حاڵەت واتا ٨٪ی کۆی حاڵەتەکان لە میدیا حکومەتییەکان و میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بەشێوەی فەرمی بڵاو کراونەتەوە و ٩٢٪ی حاڵەتەکان میدیایی نەکراونەتەوە".

بەپێی ڕاپۆرتەکە  لە کۆی ئەو کەسانەی لە سێدارە دراون، ١٥٩ حاڵەت واتە ٦٠٪ی کۆی حاڵەتەکان تایبەتە بە ماددە هۆشبەرەکان، ٩٠ حاڵەت واتە ٣٤٪ی کۆی حاڵەتەکان تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست، ١٠ حاڵەت واتە ٣.٥٪ کۆی حاڵەتەکان چالاکی سیاسی و ئایینی، ٥ حاڵەت واتە ٢٪ی کۆی حاڵەتەکان دزیی چەکدارانە، و ٢ حاڵەت واتا ٠٥٪ی کۆی حاڵەتەکان تایبەتە بە دەستدرێژیی سێکسی. هەروەها لە ناویاندا لانی کەم سزای سێدارەی ١٠ ژن و یەک منداڵ لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە.

هەنگاو دەڵێت"  زیاترین بەندکراوانی لەسێدارەدراو لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، کورد بوون کە بریتی لە ٧٢ حاڵەت واتە ٢٧٪ی کۆی حاڵەتەکان، هەروەها ٤٢ بەندکراوی تورک و ٣٢ بەندکراوی بەلووچ لەو ماوەیەدا لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون، و زۆرترین حاڵەتی لەسێدارەدان لە پارێزگای ئەلبۆرز بووە کە ٥٥ حاڵەت واتە ٢٠.٥٪ی کۆی ئامارەکانە. دواتر زیاترین لەسێدارەدرانەکان لە بەندیخانەی پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی بە ٣٠ حاڵەت و پارێزگای فارس بە ٢١ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.





PM:05:34:06/08/2024