تورکیا لە عەفرین کارەساتێکی گەورە دەخوڵقێنێت

 سوتاندن و بڕینەوەی دارستانەکان لە لایەن حکومەتی تورکیا و چەکدارانی نزیک لەو وڵاتە لە عەفرین بەردەوامە و بە گوێرەی ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە ٢١ ملیۆن دار بڕاوەتەوە و بە هەزاران داری دیکەش سوتێندراون تەنیا لە چەند ڕۆژی رابردو لە گوندێکدا زیاتر لە دو هەزار دا سوتێندراوە

بە گوێرەی ئاژانسی هاوار نیوزی ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٢١ ملیۆن درەخت بڕاوەتەوە و تەنیا لە مانگی ڕابردو نزیکەی شەش هەزار درەخت سوتێندراوە.

ئاماژە بەوەش دەکات زیاتر لە ٥٠٠ هەزار درەختی زەیتون بردراوەتەوە و لەلایەن چەکدارەکانی سەر بە تورکیا تاڵان کراوە، ئەوەش خراوەتە ڕو لە چەند ڕۆژی ڕابردو نزیکەی سێ هەزار درەختی بەردار و بێ بەر سوتێندراوە

هاوکات ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا بلاویانکردوەتەوە لە مانگی ڕابردو نزیکەی شەش هەزار دەرەخت و ٦٠٠ هەکتار دارستان سوتێندراوە




PM:07:02:06/08/2024