ئێوارێی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای تورکیا چیای مەتینی بە سەختی بوردومان کرد

ئێوارێی ئەمڕۆ شەڕێکی سەخت لە نێوان گەر*ی*لا*کانی  پە*ک*ك و سوپای تورکیا لە ئامێدی دەستیپێکردوە و فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆ دوو جار بەرزاییەکانی چیای مەتینیان بوردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری سپی" لە کاتژمێر ٧ و نیو ی ئێوارێی ئەمڕۆ دەنگی تەقە لە ڕۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی دەبیسترێت و شەڕەکە تا ئێستا لەسەر چیای مەتین بەردەوامە".

هاوکات  کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بەرزاییەکانی گوندی گۆهەرزێیان لە لە زنجیرە چیای مەتینی دوو جار بوردومان کرد.
پەیامنێری سپی ئەوەشی خستە ڕوو" فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای گارەشیان  بوردومان کرد و دەنگی تەقە لەسەر چیای مەتین لە ناحییەی دێرەلۆک لە ڕۆژهەلاتی چیای ئامێدی دەبیسترێت".

لەسەرەتای مانگی حەوت تا ئێستا سوپای تورکیا پینج بارەگای نوێی لەسەر چیای مەتین و بناری چیای مەتین داناوە لەم بارەگایانە هێزی زۆر و چەکی قورس جێگیرکراوە و ڕۆژانە دەنگی تەقە لەسەر چیای مەتین دەبیسترێت و شەو و ڕۆژ بە چەند فڕۆکەی چەنگی ناوچەکە بوردومان دەکرێت.






PM:08:17:06/08/2024