سەرۆکی نوێی بزووتنەوەی حە*ما*س دیاریکرا


بزووتنەوەی حە*ما*س سەرۆكی نوێی دیاریكرد و *یەحیا* سنوار بووە  سەرۆكی نوێی بزووتنەوەكە و جێگرەوەی* ئیسماعیل *هەنییە

بزووتنەوەی حە*ما*س بڵاویكردووەتەوە، یەحیا* سینوار وەكو سەرۆكی نوێی بزووتنەوەكە دیاریكراوە و بووەتە شوێنگرەوەی ئیسماعیل* هەنییە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، كۆتایی مانگی رابردوو ئیسماعیل* هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران كوژرا، كە بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری نوێی ئێران چووبووە ئەو وڵاتە.




PM:09:16:06/08/2024