لە شاری دێرەزوور شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە و گروپێکی سەر بە حکومەتی سووریا ڕوویدا.
هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ لە راگەیهندراوێکدا بڵاویکردەوە" هێزی بەرگری نیشتمانی هێرشی کردووەتە سەر رۆژهەڵاتی فورات لە دەورووبەری دیرهلزور".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە لهلایهن گروپەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هێرشەکەوە لە دیبان و گەڕەکی تهوه و دوو هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
هەسەدە ڕاشیگەیاندووە" هێزەکانمان رووبهرووی هێرشهکە بوونهتهوه و تائێستاش بەرگری لە ناوچەکە دەکەن".