هەرچەندە بڕیار بوو ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە ڕەوانەی هەرێم بکرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستبووە،
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوای وردبینیکردنی لیستی مووچە، بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا مووچه‌ی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی پاره‌ی نه‌ختینه له به‌رده‌ست وەزارەتى دارایی حکومەتی فیدراڵ گرفتی ناردنی پاره بۆ هه‌رێم دروستبووه.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق و لیژنەى دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆدەبنەوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری دارایی حکومەتی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تاوتوێی نه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه و پرۆسه‌ی وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت.
هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا گفتۆگۆی چاره‌نووساز له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی ته‌موزی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.
هەرچەندە ڕۆژی ٢١ی مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوتی ڕەوانەی بەغداد کرد، هەروەها لیستی مووچەی خانەنشینانیشی بە هاوتاکراوی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نارد، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هه‌رێم دیارینه‌كراوه.