ڤیدیۆی شەڕێکی قورسی نێوان گەریلا و سوپای تورکیا لە دەوری ئامێدی

لە دوێنێوە ٦  و ئەمڕۆش ٧ ی ئاب شەڕێکی قورس لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە دەڤەری ئامێدی بەردەوامە و بە هەزاران دۆنم دارستان سووتاون و بە سەدان دۆنمی باخ رەزی هاوڵاتیانیش ئاگریان تێبەربووە.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " کە ڤیدیۆکانی بڵاوکراوەتە سووپای تورکیا بە هەموو جۆرە چەکێکی؛ فڕۆکەی جەنگی و درۆن و کۆپتەر و تۆپ و هاوەن و زرێپۆش بە کارهێناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەند بنکەیەکی پەکەکە لە گوندی گوهەرزێ، بەرامبەر ئەوانیش پەکەکە چەندجارێک بە درۆن و چەکی مام ناوەند و سووکیش رووبەڕووی سوپای تورکیا بوونەتەوە.

لەو دۆخەدا خەڵکی ئەو گوندەو ناوچەکە ئاماژە بۆ سووتانی هەزاران دۆنمی زەوی دەکەن کە لە نێویاندا رەزو میوەو باخی قەزوانی هاوڵاتیانی تێدایە و خەڵکی گوندی گوهەرزێ لە دوێنێ شەوەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، بەلآم تا ئێستا بەردەوامە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکان جۆین تیلیگرامی " سپی " لێرەوە بکە..




  


PM:05:06:07/08/2024