دانە غاز: لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ٧٢ ملیۆن دۆلار قازانجمان كردووە

کۆمپانیای دانەغاز ڕاپۆرتی شەش مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ٧٢ ملیۆن دۆلار قازانجمان کردووە". 

بەپێی ڕاپۆرتەکەی دانە غاز کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردۆتەوە، کۆی گشتی داھاتی کۆمپانیاکە لە شەش مانگی ئەمساڵدا گەیشتووەتە ١٩٠ ملیۆن دۆلار، پوختەی قازانجیش ٧٢ ملیۆن دۆلار بووە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا پوختەی قازانج گەیشتووەتە ٣٤ ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو ٣٪ بەرزبووەتەوە.

ھاوکات تێکڕای بەرھەمھێنان لە ھەرێمی کوردستان ٣٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٣٧.٦ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 

کۆمپانیای دانە غاز لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ ھاوپیشەکانیاندا کار دەکەن بۆ دیاریکردنی زووترین وادە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی کۆرمۆر ٢٥٠، بە تایبەت دوای ئەو ھێرشە درۆنەی کە لە ٢٦ی نیسان کرایە سەر پڕۆژەکە. 



PM:01:43:08/08/2024