بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی شنگال دەرکرد.
بەپێی نوسراوێك كه واژۆی دادوهر یاسین مهحمود له دادگای لێكۆڵینهوهی نهینهوای لهسهره، تیایدا هاتووە" بهتۆمهتی سوكایهتیكردن به پێغهمبهری ئیسلام و هاندانی شهڕی نێوان ئایینهكان، بەپێی ماددەی ١٩٥ لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ قاسم شەشۆ خەڵەف فهرماندهی هێزهكانی شهنگال دەرچووە".
بڕیارەکەی دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە قاسم شەشۆ بەرپرسی هێزەکانی پارتی لە قەزای شەنگال، لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەكان، ڕایگەیاند" هەتا محەمەد هەیە کارەسات لەسەر ئێمە تەواو نابێت".
دواتر قسەکانی قاسم شهشۆ كاردانهوهی لێكهوتووه و ئەمڕۆش وەفدێکی ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدییەکان بە سەرپەرشتی بابە شێخ سەردانی بارەگای یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامییان کرد لە شاری هەولێر، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند" بێڕێزی بەرامبەر هیچ ئاینێک قبوڵناکەین و ئیدانەی دەکەین".
دەقی بڕیارەکە بەمشێوەیەیە: