ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکرێتەوە لە سایلۆی گەرمیان دامەزراون


ئیدارەی گەرمیان ناوی ئەو كەسانەی بڵاوکردەوە لە سایلۆی كەلار دامەزراون و راشیدەگەیەنن" ئەو كەسانەی پەڵپیان لە پڕۆسەكە هەیه دەتوانن سەردانی سایلۆكە بكەن".

 ئەمڕۆ پێنج شەممە ئیدارەی گەرمیان لە راگەیاندنێکدا ناوی ئەو کەسانەی بڵاوكردەوە کە لە سایلۆی گەرمیان دامەزراون و دەڵێن " پاش وردبینیکردن و خاڵبەندیکردن بۆ سەرجەم پێشکەشکاران لەلایەن لیژنەی  دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ سایلۆی کەلار، ناویان تۆمار كراوە، ئەم ناوانەی وەرگیراون."

ئیدارەی گەرمیان وردەکاری زیاتر بڵاوکردەوە کە لە کۆی گشتی شەش هەزار و ٦٨٨ کەس بەشێوەی ئۆنلاین داواکارییان بۆ دامەزراندن پێشکەشکردوە، پاش لێدەرکردنی ناوی دوبارە پێنج هەزار و (٧٥٨) کەس ماونەتەوە، دوای پرۆسەی خاڵبەندیکردن (٥٨) کەس ناویان بۆ دامەزراندن دەرچوە.

ئیدارەی گەرمیان ئاگاداری داواکارەكان دەكاتەوە کە پەڵپگرتن (اعتراچ)ـیان لە ئەنجامی دامەزراندنەکە هەیە، دەتوانن رۆژی دوشەممە (١٢ بۆ ١٨ ی ئاب) لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی تا (١)ـی دوانیوەڕۆ سەردانی سایلۆی کەلار بکەن و بەڵگەنامەی فەرمی لەگەڵ خۆی بهێنێت.




PM:08:17:08/08/2024