ئێوارەی پێنج شەممە ٨ ی ئابی ٢٠٢٤ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە باکوری سلێمانی ناوچەیەکی نزیک قەزای ماوەتیان بۆردومان کرد.
کامەران عوسمان لە رێکخراوی CPT ئەمەریکی لەبارەی ئەو بۆردومانەی ئەمڕۆ رایگەیاندووە" لە کاتژمێر ٥:٥٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سێ جار بۆردوومانی (گردە ڕەش لە گوندی سەفرە، دۆڵێ گەڵوەتاو و دووکانیان لە گوندی گەڵاڵە) لە قەزای ماوەت کرد".
لە بارەی زەرەرو زیانەکانی بۆردومانەکەشەوە، دەڵێت " بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، ٢٥ دۆنم زەوی کشتوکاڵی و پوش و پاوان و دارستانی گوندی سەفرە تاوەکو ئێستاش دەسوتێن و نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت".
"هەر بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، شوشەی پەنجەرە و دەرگای خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنی گوندی سەفرە بەناوی (هەرێم ئیبراهیم) شکاوە. ( کامەران عوسمان دەڵێت).
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاو سوپاکەی رۆژانە لە باکور و رۆژهەلاتی دهۆکەوە تا رۆژهەڵات و باکوری هەولێر و بە هەمان شێوەش سلێمانی کردۆتە مەیدانی جەنگی سوپاکەو فڕکەکانی رۆژانە ماڵوموڵکی هاوڵاتیان بۆردومان دەکات.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..