بەهۆی بۆردوومانکردنی دێرەزور ١١ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی هێرشێک بۆسەر ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزور ١١ کەس کە شەشیان مناڵن، گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا لەگەڵ گروپێکی چەکداری لایەنگری حکومەتی سوریا کە سەر بە ئێرانن بەناوی بەرگری نیشتمانی چەند هێرشێکیان بۆسەر لادێکانی، (دەحلا و بەگارای) ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزور ئەنجامداو".

ئاماژەی بەوەشکردوە" هێرشەکان بە موشەك و تۆپ ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە ١١ کەس کە شەش کەسیان منداڵن گیانیان لەدەستداوە".

چەند رۆژێکە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە پارێزگای دێرەزۆری سووریا لەنێوان گرووپەکانی سەربە حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوامە و ئاڵۆزییەکان دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەو ناوچەیە زیادیکردووە.




PM:12:11:09/08/2024