لە کەرکوک دوو کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئابی ٢٠٢٤ لە سنووری پارێزگای کەرکوک، دوو کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی ئۆپڵ و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە نزیک دادگای کەرکوک ڕوویداوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕووداوەکە هێزێکی پۆلیس دوو تەرمەکەیان بۆ بەشی پزیشکی دادوەری گواستەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردەوە. 



PM:01:38:09/08/2024