خۆسەری ڕۆژئاوا: سوریا دەیەوێت لە ڕێگەی پاڵپشتیکردنی تورکیاوە پشێوی دروستبکات

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان هێرشەکەی سەر دێرەزوور ئیدانە دەکات و دەڵێت" دیمەشق بە ھاوکاری تورکیا سەقامگیری ناوچە ئارامەکان بە ئامانج دەگرن". 

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" جارێکی تر رژێمی سوریا دەستیکردووە بە کارکردن بۆ دروستکردنی ناکۆکی ھەوڵی نەھێشتنی سەقامگیری ناوچەکانی دێرەزوور دەدات". 

دەشڵێت" حکومەتی سوریا بە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و هێزەکانی دیکە، دەیەوێت پشێوی دروستبکات و هەوڵەکانی ئاشتی تێکبدات". 

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بە ئەرکی خۆیان ھەڵبسن و لیکۆڵینەوە لە رووداوەکان و کۆمەڵکوژییەکانی سوریا بکەن کە دواترینیان لە سنوری دێرەزور بووە و بەھۆیەوە ١١ ھاوڵاتی کوژران و ٥ی دیکەش برینداربوون.



PM:03:10:09/08/2024