بهرێوهبهرایهتی شههیدان و ئهنفالكراوانی ههولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا کەسوکاری شەهیدان ئاگادار دەکاتەوە سەردانیان بکەن بە مەبەستی ئەونجامدانی بایۆمەتری، بە پێچەوانەوە موچهكانیان رادهگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئابی ٢٠٢٤ ئاگاداری بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنوری هەولێری كردهوه، ئەوانەی وارسی شەهیدن و بایۆمەتریان نەکردووە، یان کۆدی بایۆمەتریان نەهێناوە، پێویستە لە رۆژی یەکشەممە و رۆژانی دواتر سەردان بکەن.
راشیگهیاندوه" پێویستە هەر وارسێک ناسنامەی شەهیدان و کارتی نیشتیمانی پێبێت".
"ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ بەردەوام دەبێت، بە پێچەوانەوە ئەو وارسانەی بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە موچەکانیان رادەگیرێت". (بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر وا دەڵێت)