دهۆک.. جۆرێک باڵۆن بەسەر منداڵاندا دابەشکران کە ئاڵای تورکیای لەسەرە
ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی سنووری پارێزگای دهۆک جۆرێک باڵۆن بە دیاری بەسەر منداڵاندا دابەشکران کە ئاڵای تورکیای لەسەر بووە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ ٩ی ئابی ٢٠٢٤ دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی حاجی سەعید بەندی لە گەرەکی شندۆخای پارێزگای دهۆک کەسێك ژمارەیەک باڵۆنی بە دیاری بەسەر منداڵانی گەڕەکەکەدا دابەشکردووە کە ئاڵای تورکیای لەسەر بووە.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، تائێستا چوار کەس لەسەر ئەو بابەتە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای دهۆکەوە دەستگیرکراون.
تائێستا هۆکارەکەی نەزاندراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای دهۆکیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان بڵاونەکردووەتەوە.
PM:05:16:09/08/2024