کەشوهەوا گۆرانکاری بەسەردا دێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە

شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە رۆژانی داھاتوودا دەڵێت" لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ شەممە شەپۆلی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم ھاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام لە ڕۆژی یەکشەممەوە بەتایبەتیش لە رۆژی دووشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤  پێشبینی دەکرێت بارستە ھەوایەک لە دەریای ناوەراستەوە ھەڵبکاتە سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا پلەکانی گەرما بە جیاوازی شوێنەکان (٢ تا ٣) پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا کۆتای ھەفتە کاریگەرییەکانی ئەو بارستە ھەوایە بەردەوامی دەبێت و تا رادەیەک گەرماکە کەمدەبێتەوە، بەڵام کاریگەری بۆسەر ناوچەکانی باشور و ناوەراستی عێراق نابێت و پلەی گەرمی لەو ناوچانەدا بە جێگیری دەمێننەوە. 

ئاراس جەبار لە ڕاگەیەندراوەکەیدا پێشبینی دەکات کە ئاراستەی با لە ماوەی ئاماژەپێکراودا بە زۆری بای رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوا دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دواینیوەرۆ رۆژانە کەمێک چالاک دەبێت بەخێرای (١٠ - ٢٥)کم/ک .    

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت: 

ھەولێر ٤٤ پلە

سلێمانی ٤٣ پلە

دھۆک ٤٣ پلە

ھەڵەبجە ٤٤ پلە

کەرکوک ٤٦ پلە

ئیدارەی گەرمیان ٤٧ پلە

ئیدارەی راپەرین ٤٣ پلە

ئیدارەی سۆران ٤٢ پلە
 
ئیدارەی زاخۆ ٤٣ پلە

حاجی ئۆمەران ٣٥ پلە

بەغداد ٤٥ پلە 

بەسرە ٤٧ پلە 

ئەنبار ٤٠ پلە

نەجەف ٤٧ پلە 

نەینەوا ٤٥ پلە 

واسیت ٤٧ پلە 

سەڵاحەدین ٤٦ پلە

میسان ٤٨ پلە

زیقار ٤٧ پلە 

موسەنا ٤٦ پلە 



PM:05:51:09/08/2024