قەرەداغ.. لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو کارمەندى ئاسایش گیانیان لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا لە قەزای قەرەداغ سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی تەقەکردن لە نێوان هێزێکی ئەمنی و چەند کەسێکدا روویدا کە بەهۆیەوە دوو کارمەندی هێزەکە گیانیان لەدەستدا. 

رەئوف کەمال قایمقامى قەزای قەرەداغ، ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئابی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە قەرەداغ ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزێکی ئەمنی وچەند چەکدارێک ڕوویدا کە بەهۆیەوە دوو کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، گومان دەکرێت ئەو چەکدارانە بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار چووبنە ناوچەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تەرمی ئەو دوو کارمەندەی ئاسایش بە مەبەستی توێکاری گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.

تائێستا چارەنووسی تەقەكەرەكان دیار نییە و هێزە ئەمنییەکان لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر ڕووداوەکە دەستپێكردووە.



PM:06:43:09/08/2024