کەمێک پێش ئێستا دەزگاى ئاسایشى هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی سنووری قەزای قەرەداغ بڵاوکردەوە و دەڵێت" دوو کارمەندمان شەهید بوون".
بەپێى ڕاگەیەندراوەکەی دەزگاى ئاسایشى هەرێم، کاتژمێر (٥:٠٠)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی قەرەداغ دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بە مەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری (نەرامسین) لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون.
ئاسایشی هەرێم دەشڵێت" چەکدارەکان رووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بوونەتەوە و بووە هۆی شەهیدبوونی دوو کارمەندی ئاسایش".
"تائێستا تەقەکەرەکان دەستگیرنەکراون و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە". (دەزگای ئاسایشی هەرێم وادەڵێت)
وێنەی شەهیدەکان: