سەرکردەیەکی حەماس کوژرا


لە ئاکامی بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری سووری باشووری لوبنان دەو کەس لە نێوانیاندا سەرکردەیەکی حەماس کوژرا و دوو هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی لوبنان بڵاویکردەوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل دوو مووشەکی ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلێک کردووە لە شاری سووری باشووری لوبنان.

ڕوونیشکردەوە، لە بۆردومانەکەدا دوو کەس کوژراون کە یەکێکیان سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماسە بە ناوی سامر حاج.
ئاماژەشیدا بەوەی دوو مەدەنیش کە لە شوێنی بۆردومانەکەوە نزیک بوون، برینداربوون.

کۆتایی مانگی ڕابردووش ئیسرائیل ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسی کوشت کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران لە تاران بوو.




PM:09:15:09/08/2024