ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند"لە ئەنجامی لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکەی قەرەداغ، دەرکەوت تەقەکەرەکان سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشن".
ئاسایشی هەرێم ئەمشۆ هەینی لەسەر شەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لەبارەی ڕووداوەکەی قەرەداغ، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد"پاش گەیشتنی هێزەکانیان بە شوێنی ڕووداوەکە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردکرا بەهەماهەنگی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بەڵگەو زانیاری سەرەتایی دەستکەوت لەسەر لە ئەنجامدا دەرکەوت کە کردەوەیەکی تیرۆریستی یە و ئەنجامدەرانی سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)ن".
هەر چەند پێشتریش ئاسایشی سلێمانی بڵاوی کردبووەوە: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ لە ناوچەی (قەرەداغ) دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بە مەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری (نەرامسین) لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بوونەتەوە و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو کارمەندی ئاسایش".