بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" لە نزیک گوندی خەرابولجەیر لە دەشتاییەکانی ڕمێلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، بە فرۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە ئاگر لە ناو بنکەکە کەوتووەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکان نەزاندراوە، هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لەسەر هێرشەکە هەڵنەگرتووە.