درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنووری قەزای کۆیە لە رووداوێکى هاتووچۆدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا.
سەنگەر ساڵەح بەڕێوەبەربەرى هاتووچۆى قەزای کۆیە، دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە" درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگەی سەرەکی نێوان (کۆیە - هەولێر) ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرى (ڤیکترا و پیکابێکدا) ڕوویداوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی باوک و کوڕێک.
ئەو باوک و کوڕەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی گوندی شیوە جانی تەقتەقن لە سنووری قەزای کۆیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی-یش لە نزیک دادگای کەرکوک دوو کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا، هەروەها لەسەر شەقامی (٦٠) مەتری شاری هەولێریش هاوڵاتییەک، بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا.