بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە سنووری ناحیەی خەلەکان سەر پارێزگای سلێمانی ١١ کەس برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، نیوهڕۆی ئهمڕۆ شەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە سنوری ناحیەی خەلەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی پاسێك وەرگەڕا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تائێستا ١١ كهس بەهۆی ڕووداوەکەوە برینداربوون کە برینی بەشێکیان سهخته.
پاسەکە له یەکێک لە هێڵەکانی سلێمانی و هەولێر کار دەکات، سەرجەم سەرنشینەکانی كوردن.