بەرگری شارستانی: گومان دەكرێت ئۆتۆمبێلەکەی سۆران بە ئەنقەست سوتێندرابێت

لە قەزای سۆران ئۆتۆمبێلێك سوتا، بەرگری شارستانیش دەڵێت" گومان دەكرێت بە ئەنقەست سوتێنرابێت". 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگادارکراینەوە لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلی جۆری هیۆندا ئیلانترا لە گەڕەکی زانیاری قەزای ناوەندی سۆران". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی سۆران دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت ئۆتۆمبێل گڕی گرتووە و لەلایەن خاوەنەکەی کۆنتڕۆڵکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانیان دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد گومان دەکەن ئاگرەکە بە دەستی ئەنقەست بێت، بۆیە خاوەنەکەی ڕاسپێردرا سەردانی بەشی پۆلیسی ناوشار بکات، لە قەزای ناوەندی سۆران بە مەبەستی ئەنجام دانی لێکۆلینەوەی ورد و یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیەیە کە گومانی تاوانکاری لێدەکرێت.



PM:01:19:10/08/2024