سبەی تیروپشک بۆ کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەکرێت

سبەی یەکشەممە تیروپشکی دەستنیشانکردنی کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان ئەنجامدەدرێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سبەی یەکشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٤ لە  لە هۆتێل ئەربیلی نێودەوڵەتی تیروپشکی تایبەت بە دەستنیشانکردنی کارمەندانی رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ـ عێراق ٢٠٢٤ ئەنجامدەدات.

ئەمڕۆ شەممە، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە هەولێر دووەم تیروپشكی بۆ پێدانی ژمارە بە لیست، هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا و لە تیروپشكی یەكەمی كۆمسیۆندا كە لە 8ی نیسانی رابردوو بەڕێوچوو، ژمارە بەو لیست، هاوپەیمانی و كاندیدانە درا كە ئەوكات ناوی خۆیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش كردبوو.

بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکەش کۆمسیۆن پێویستی بە ٤٣ هەزار کارمەند هەیە.



PM:02:29:10/08/2024