عێراق لە لایەن ئۆپێکەوە ناچار بوە ڕێژەی هەناردەی نەوتی کەمبکاتەوە و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت بە هۆی قاچاخی نەوت لە لایەن یەکێتی و پارتی وا دەرکەوتوە عێراق فێڵ لە ئۆپێک دەکات
رێبوار ئەوڕەحمان پەرلەمانتاری نەوێ ڕایگەیاند" بەهۆی قاچاغیی نەوتەوە لە هەرێم، وا دەرکەوتوە عێراق فێڵ لەو ڕێژە نەوتە دەکات کە لەلایەن ئۆپێکەوە بۆی دیاری کراوە هەناردەی بکات".
رێبوار ئەوڕەحمان ئاماژە بەوەش دەکات" عێراق ناچارکراوە ٦٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە هەناردەکەی کەم بکاتەوە و ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو نەوتەی بە قاچاغ لە هەرێمەوە دەفرۆشرێت، پارەکەی نە دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی عێراق و نە بۆ خەڵکی کوردستانیش سەرف دەکرێت! بەڵکو راستەوخۆ دەچێتە گیرفانی هەر دوو حزبەوە".
بەڵگە لە کۆمێنتە