"ئه‌گه‌ر پارێزگاری سلێمانی به‌ر گۆڕان بكه‌وێت، هه‌ڵه‌بجه ده‌درێته یه‌كێتیی"
هه‌ڵه‌بجه
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆستی پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پۆسته ئیدارییه‌كانی دیكه كۆبوونەوە‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا توانرا لایه‌نه‌سیاسییه‌كان بگه‌نه ڕێكه‌وتن.
لەمبارەیەوە حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (5)ی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان‌و به‌شدار له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به NNA ڕاگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه توانیان بگه‌نه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته ئیدارییه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌گشتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نێك بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دابنرێت، له (25) كه‌س پێك بێت، هاوكات پێنج لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (30)ی نیسانی ئه‌مساڵ هه‌ریه‌كه‌یان چوار كورسی به‌ربكه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش دووكورسی‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش یه‌كی یه‌ك كورسیان به‌رده‌كه‌وێت.
ڕونیشیكرده‌وه، هه‌ربه‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌سیاسییه‌كان پۆستی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار به‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌وێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر پۆستی پارێزگاری سلێمانی به‌ر گۆڕان بكه‌وێت، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌درێته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هاوكات جێگری یه‌كه‌م‌و دووه‌می پارێزگار بۆ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و قائیمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ش بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كلایی بوه‌ته‌وه.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی پێنجی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان وتیشی:"چوار پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ لایه‌نه‌كانی سۆسیالیست‌و شیوعی‌و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و حزبی ئاینده یه‌كلایی بونه‌ته‌وه".
PM:04:53:29/10/2014