بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەسەر حاڵەتێك هۆشداری بە شۆفێران دەدات و دەڵێت" دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەكەدا دەگرێت و روبەڕوی سزای دارییان دەكاتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە"هەندێ حاڵەت پەیدا بوە کە شوفێر تابلۆی دواوەی ئوتۆمبێلەكەی لێدەکاتەوە، بۆ ئەوەی لە کامێرای تیژڕەوی تۆمار نەکرێن، هاوڵاتیانیش وێنەیان بۆمان دەگرن و ئێمەش رێوشوێنی یاسایی توندیان لەبەرامبەر دەگرینەبەر".
بەڕێوەبەرایەتییەكە هۆشداری بە شۆفێران دەدات كە هەر شوفێرێک بەو حاڵەتەوە بگیرێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و روبەڕوی سزایەکی دارایی توند دەکرێتەوە.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بۆ ئەوەدەكات،"خۆتان لەو جۆرە سەرپێچییە بەدور بگرن، چونکە ئەگەر نەکەونە بەر چاوی ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ، هەزاران هاوڵاتی بەرپرس و هاوکار هەن کە وێنە و ڤیدیۆتان دەگرن رەوانەی هاتوچۆی گەرمیانی دەكەن، بۆیە بۆ سەلامەتی خۆتان و شوفێرانی دیکە، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن".