کەمێک لەمەو پێش لە بەغدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەستیپێکردو ڕێبوار تەها وەک پارێزگار و محەمەد حافزیش لە کۆتلەی عەرەبی بووە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ، ئیبراهیم تەمیمی ش وەک جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردران.
بەپێی زانیارییەکانی سپی لە کۆی ١٦ ئەندامی ئەنجومەن ٩ ئەندام بەشداربوون و، کۆبوونەوەکە لە هۆتێل رەشید لە بەغدا بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی پێنج ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی و ئەندامێکی بابلیۆن و سێ ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی بەڕێوەچووو.
بەم پێیە پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی هەڵبژێردارن، بۆ پۆستەکانی تریش بەشداری بەلایەنەکانی تری تورکمان و پارتی دەکەن.
گرووپەکەی تری عەرەبی کە ٣ ئەندامن و تورکمان کە دوو ئەندامن و پارتیش کە دوو ئەندامن، بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردو، لە کەرکوکەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەنا دەبەنە بەر دادگای فیدراڵی و ئەم هەنگاوە بە "نا شەرعی" دەزانن.
ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە زیاتر لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و حەلبوسی و رایان کلدانیەوە رێکخرا بوو.
رێبوار تەها کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییەو بە پارێزگار هەڵبژێردرا کە ئەمە " سیڤی " یەکەیەتی:
- ساڵی ١٩٨٢ لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکووک لە دایکبووە.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواوكردووە.
- خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە زمانی ئینگلیزی و بەکالۆریۆسی یاسا و بڕوانامەی دبلۆمی كارگێری و یاسایە لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکووک.
- ساڵی ٢٠١٤ بۆ جاری یەکەم بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی.
- لە ساڵی ٢٠١٨ وەک سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ جاری دووەم بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە.
- جێگری نووسینەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق بووە.
- لە کۆنگرەکانی چوارەم و پێنجەم وەک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە.
- لە ساڵی ٢٠٢٣ وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بەشداری هەڵبژاردنی کرد و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
🔻زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانێت.
1