لە گەرەکێکی هەولێر بەهۆی كێشەی كەمئاویی خۆپیشاندانە

بەهۆی كێشەی كەمئاوییەوە لە گەڕەكی باداوەی هەولێر هاوڵاتییان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و شەقامی 100 مەترییان بۆ ماوەی چەند خولەكێك داخست.

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ هاوڵاتیانی دانیشتووی گەڕەکی باداوە کە بۆ ماوەی چەند مانگێكە داوادەكەن كێشەی کەمئاوی گەڕەکەکەیان چارەسەر بکرێت و وڵامێک لە حکومەت وەرناگرن، خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد و بۆ ماوەی چەند خولکێک شەقامی ١٠٠ مەترییان داخست.

ئێستا رۆژ و شەو نییە کە لە چەند گەڕەکیکی هەولێر بە بۆنەی کەمئاویی خۆپیشاندان نەکرێت و حکومەتی خۆجێیی هەولێر نەیتوانییوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات و ئاوی پێویست بۆ ئەو گەڕەکانە دابین بکات.







AM:12:31:11/08/2024